بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی شورتە، نازناوی جامی عێراقی بۆ فووتساڵ (تۆپی پێی ناو هۆڵ) بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی نەوتی وەسەتی بردەوە.

یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی عێراق بۆ فووتساڵ لە هۆڵی یاریگای شورتە بەڕێوەچوو، یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی لە نێوان هەردوو تیپەکەدا بەخۆوە بینی، پێش ئەوەی بە سەرکەوتنی شورتە کۆتایی بێت بە 2 گۆڵ کە لەلایەن موحیبەدین جومعە و حسێن عەلییەوە تۆمارکران.