بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، قاسم ئەعرەجی، لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، قاسم ئەعرەجی، پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران: شێروان جەمال ئاغا دەوبەردانی، ئەحمەد کەریم دەلفی، دانە عەبدولغەفار و ئاڤێستا مام یحیا".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەعرەجی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، "دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانیان لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی خستە ڕوو، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لیژنەکە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کرایەوە، بە جۆرێک کە ئاستی کارکردنی کۆئەندامی سەربازی و ئەمنی بەرز بکاتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتی و دەوڵەتدا".


