یاریگا – سەرچاوە میدیاییەکان لە مەدریدەوە پشتڕاستی دەکەنەوە یانەی ریال مەدرید بە فەرمی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی پێشکەشی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی کردووە. دوای وەرزێکی پڕ لە قەیران و دابەزینی ئاستی تیپەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوە جارێکی دیکە متمانە بە سپیێشەڵ وەن ببەخشێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئۆفەرەکە بە فەرمی گەیشتووەتە دەست مۆرینیۆ و کارگێڕیی یانەکە پێیان راگەیاندووە، …