بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 81 هەزار حەبی بێهۆشکەری لە ئەنبار ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی کە جەختی لە لەناوبردنی ئافاتی ماددە بێهۆشکەرەکان و دەستگیرکردنی بازرگان و بڵاوکەرەوە و قاچاخچیانی ئەو ماددانە کردووەتەوە، وە بە زانیاری وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی بەردەوام لەلایەن بەشی هەواڵگری و ئەمنی لە فیرقەی پیادەی 5ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە، مەفرەزەکانی هەواڵگری توانییان دەست بگرن بەسەر زیاتر لە 81 هەزار حەبی بێهۆشکەر لە بیابانەکانی ئەنباردا کە ئامادەکرابوون بۆ قاچاخچێتی و بڵاوکردنەوە، لەگەڵ ئامێرێکی شوێنپێهەڵگرتنی GPS".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: "مامەڵە لەگەڵ دەستبەسەرداگیراوەکان کراوە بەگوێرەی ئەو ڕێکارانەی کە پەیڕەو دەکرێن".