بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بقایی، جەختی کردەوە کە وەڵامی ئێران بۆ لایەنی ئەمریکی، داواکاریی ژیرانە و لۆژیکی لەخۆدەگرێت و بەرژەوەندییەکانی تەواوی ناوچەکە لەبەرچاو دەگرێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی پێشوازی لە تەواوی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بقایی ڕایگەیاند: "وەڵامەکەمان بۆ لایەنی ئەمریکی، داواکاریی ژیرانە و لۆژیکی لەخۆدەگرێت و بەرژەوەندییەکانی تەواوی ناوچەکە لەبەرچاو دەگرێت"، هەروەها وتیشی: "بۆ لایەنی چینیمان ڕوون کردووەتەوە کە هەنگاوەکانی ئەمریکا دەبنە هۆی زیادبوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا."

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو کارە دوژمنکارانەیەی ئەمریکا ئەنجامیان دەدات، هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکەن"، ڕوونیشیکردەوە کە "پێشنیارەکانمان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بەخشندانە و بەرپرسیارانەن و تەنیا داوای مافی خۆمان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ."

بقایی جەختی کردەوە کە "وڵاتەکەی پێشوازی لە تەواوی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا"، هاوکات وتیشی: "پاکستانیش وەک ناوبژیوان ڕۆڵی خۆی بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ دەگێڕێت."

لە کۆتاییدا وتی: "پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەکی چینی دەکەین بۆ ڕاگرتنی جەنگ و چەسپاندنی ئاسایش لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا."