بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، مریانا سپۆلیاریچ، ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش و بەدواداچوونی مەلەفە مرۆیی و یاساییەکانی تاوتوێ کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، پێشوازی لە مریانا سپۆلیاریچ، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و شاندنی یاوەری کرد."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "زێدان لە کاتی دیدارەکەدا ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکان و بەدواداچوونی ئەو مەلەفە مرۆیی و یاساییانەی تاوتوێ کرد کە دەکەونە چوارچێوەی پسپۆڕییەکانی لیژنەکەوە."