بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە ئێران لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکاوە، هاوکات ڕایگەیاند کە هێرشە جەنگییەکان دژی ئێران هێشتا کۆتایییان نەهاتووە.
ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە قۆناغێکدا دەگەینە ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی ئێران کە لە قووڵایی ژێر داروپەردووەکاندا نێژراوە و دەیخەینە ژێر چاودێرییەوە، هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکاش سەرپەرشتی ئەو بابەتە دەکات.
وەک لە لێدوانەکەیدا هاتووە: هەرگیز ناتوانین ڕێگە بدەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشکرد: نەمگوتووە هێرشە جەنگییەکان دژی ئێران کۆتایییان هاتووە، بەڵکو گوتم کە ئەوان تووشی شکستی سەربازی بوون.
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێران نە هێزی دەریایی ماوە، نە هێزی ئاسمانی و نە چەکی دژە فڕۆکە.
ووتیشی : سێ چینی فەرماندەیی ئێران لەناو براون، بەڵام پێموایە ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێکدا دەکەین کە خاوەنی جۆرێکی دیاریکراو لە هێزن.