بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، داوەر فایەق زێدان،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، جەختی لە گرنگیی خێراکردنی پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی دەستووریدا بۆ ،عەلی فالح زەیدی ،سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ، داوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە ، عەلی فالح زەیدی ، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کرد و پیرۆزبایی لێکرد،و هیوای سەرکەوتنی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بۆ خواست.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : داوەر زێدان جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی ئەو ماوە دیاریکراوەی کە لە دەستووردا هاتووە.