بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لە میانی دیدارێک لەگەڵ، ئەبو عەلی بەسڕی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی کارەکان کردەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی.

لە بەیاننامەیەکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماردا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ،ئەبو عەلی بەسڕی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد، کە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار لێکرد ،و هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆک کۆمار لە میانی دیدارەکەدا جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی کارەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی" کردەوە و ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا دەیدات.

لای خۆشیەوە، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی سوپاسی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و کورتەیەکی لەو ئەرکانە خستەڕوو کە دەزگاکە لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و پشتگیریکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ئەنجامی دەدات.