بەدواداچوون-INA
چەکدارەکان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە خاڵێکی پشکنین لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان تەقاندەوە و تەقەشیان لە پۆلیس کرد،ئەمەش بووە هۆی کوژرانی لانی کەم 12 کەس و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە، وەک بەرپرسان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند.
محەمەد سەجاد خان، بەرپرسی پۆلیسی ناوچەی "بانو" ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنییەوە هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیس لە ناوچەی فاتیح خێڵ لە بانو، دوای ئەوەش ژمارەیەک چەکدار چوونە ناو شوێنەکەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد : کە کوژرانی 12 کارمەند پشتڕاستکراوەتەوە و تا ئێستاش کارمەندێکی دیکە بێسەروشوێنە.



