بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە كۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەكانی عێراق،، كردنەوەی تونێلی ژێرئاو ئۆتۆمبێلەكانی ژێر قەناتی خۆر زوبێری ڕاگەیاند، كە ناوچەی ئوم قەسر و فاو لە پارێزگای بەسرە بەیەكەوە دەبەستێتەوە. كۆمپانیاكە دووپاتی كردەوە كە پڕۆژەكە زیاتر لە 95% تەواو بووە.

بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە، فەرحان فەرتووسی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : تونێلەكە ئێستا بە تەواوی ئامادەیە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، ئەوەی لە پڕۆژەكە دەمێنێتەوە تەنها پەیوەندی بە دەست لێدانی تەكنیكی كۆتاییەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم دەستكەوتە نوێنەرایەتی ساتێكی مێژوویی دەكات لە پەرەپێدانی پڕۆژە ستراتیژییەكان لە وڵاتدا.

فەرتووسی ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆژەی بەندەری فاو دەروازەی پڕۆژە ئابوورییە گەورەكەیە كە 1200 كیلۆمەتر درێژدەبێتەوە تا سنووری عێراق و توركیا،ڕوونیشیكردەوە، ئەم ڕێگایە بە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا تێدەپەڕێت و نەرمییەكی بەرزی هەیە بۆ جێگیركردنی وەبەرهێنانەكانی داهاتوو بەهۆی ئەو ڕووبەرە فراوانانەی كە بۆ فراوانكردنی تەرخانكراون.

دووپاتی كردەوە : كە ئەم ناوچانە و فراوانكردنانە لەماوەی ئەمساڵدا دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەكە تەنها بە ڕێڕەوی گواستنەوە سنووردار نییە، بەڵكو پایەیەكی بنەڕەتییە بۆ گەشەپێدانی ئابووری بەردەوام كە بەندەرەكانی باشوور بە سنوورە نێودەوڵەتییەكانەوە دەبەستێتەوە.