بەداواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە گەمارۆی دەریایی ئێران بە تەواوی هێزی خۆی ماوەتەوە.

فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە : گەمارۆی دەریاییمان بۆ سەر ئێران بە تەواوی هێزەوە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی ئەو كەشتیانەی ڕێڕەوەكەیان لاداوە بۆ 58 كەشتی بەرزبووەتەوە، لەكاتێكدا ژمارەی ئەو كەشتیانەی لەكاركەوتوون لە 13ی نیسانەوە بۆ 4 كەشتی زیادیكردووە.