بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند: شەڕ لە دژی ئێران خەریكە پشكی نەوتی جیهانی كەم دەكاتەوە.

بلومبێرگ ڕایگەیاندووە : كە جەنگێك لە دژی ئێران خەریكە كۆگاكانی نەوتی جیهانی كەمدەكاتەوە، بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە هاتنی نەوتی خاو لە كەنداوەوە سنووردار كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : لە نێوان 1ی ئازار تا 25ی نیسان، كۆگای نەوتی جیهانی نزیكەی 4.8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا دابەزیوە.

پشتڕاستیكردەوە : كە كۆی نەوتی جیهانی لە نزمترین ئاستی خۆی لە ساڵی 2018ەوە نزیكبووەتەوە.