بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، پەکخستنی دوو کەشتیی ئێرانی ڕاگەیاند، و ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی پابەندن بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو ئێرانەوە.

فەرماندەییەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوو کەشتیی ئێرانی لەکارخران"، ڕوونکردنەوەشی دا کە "ڕێکارەکانی گەمارۆدان بەسەر دوو تانکەری بەتاڵدا سەپێنراون کە ئاڵای ئێرانیان هەڵگرتبوو".

ئەوەشی خستەڕوو کە "دوو تانکەرەکە هەوڵیان دەدا لە بەندەرێکی ئێرانی لەسەر دەریای عومان لەنگەر بگرن"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "تەقەمەنی ورد ئاڕاستەی هەردوو تانکەرەکە کراوە، ئەمەش ڕێگری کردووە لە چوونە ناوەوەیان بۆ ئێران".

جەختیشی کردەوە کە "ژمارەی ئەو تانکەرانەی لە 6ی ئایاری ئەم مانگەوە لەکارخراون ڕووی لە زیادبوون کردووە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "هێزەکانمان پابەندن بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو ئێران یان لێی دێنە دەرەوە".