بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی، نرخەکانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە ڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبوونەوە، ئەمەش دوای هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران.

گرێبەستە دواخراوەکانی خاوی برێنت بە بڕی 1.41 دۆلار یان ڕێژەی 1.41% بەرزبوونەوە و گەیشتنە 101.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەکانی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی مامناوەندی ئەمریکی بە بڕی 1.12 دۆلار یان ڕێژەی 1.18% بەرزبوونەوە و گەیشتنە 95.93 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخەکان لە سەرەتای مامەڵەکانی بازاڕدا بە ڕێژەی زیاتر لە 3% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیبوو.

سەرچاوە: العربیة