مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕۆژی هەینی لە ڕۆما لەگەڵ جۆرجیا مێلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کۆبووەوە.

دیدارەکەی ڕوبیۆ و مێلۆنی لە چوارچێوەی سەردانەکەی دوو ڕۆژییەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکادایە بۆ ئیتاڵیا کە بریتی بوو لە دیدارێکیش لەگەڵ پاپا لیۆ.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن هیچ لایەکەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئیتاڵیا و یەکێتیی ئەوروپا تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان بێت. چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە شەڕی ئێران و ڕوسیا لە ئۆکرانیاش کرابێت.