بەغدا -INA

ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی ئاسمانێکی ساماڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.

ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە "بەیانی شەممە کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشووریش نزیک دەبن لە پلەکانی پێشوو".

ڕاگەیەندراوەکە بەردەوام بوو و ئاماژەی بەوە کرد، کە پلەکانی بەرزترین گەرمای ڕۆژی شەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە: دهۆک 26، هەولێر و سلێمانی 27، نەینەوا 29، کەرکووک 30، ئەنبار 31، سەڵاحەدین و دیالە 32، بەغدا و واست 33، نەجەفی ئەشرەف و دیوانییە و بابل و کەربەلای پیرۆز 34، موسەننا 36، میسان و زیقار و بەسرە 37.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکووریش کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما بە گشتی چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، باری کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما لە سەرانسەری وڵات کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.