نێودەوڵەتی – INA
تۆڕی "سی بی ئێس" نیووز بڵاویکردەوە، ئێوارەی پێنجشەممە تێکشکێنەرەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی هێرشگەلێکی ئێرانی بوونەتەوە کە بەراورد بە پێشوو "توندتر و بەردەوامتر" بوون.
تۆڕەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە گواستوویەتییەوە: "سێ تێکشکێنەری سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا کە ڕۆژی پێنجشەممە لە گەرووی هورمز تێدەپەڕین، بەرەوڕووی هێرشێکی ئێرانی بوونەتەوە کە زۆر توندتر و درێژخایەنتر بووە لەوەی پێشوو." جەختیشیان کردووەتەوە کە توندیی هێرشەکانی سەر ئەم سێ تێکشکێنەرە زۆر زیاتر بووە لەو بۆردوومانەی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕووبەڕووی دوو کەشتی جەنگیی تریان ببووەوە.
بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە: "بەلەمە هێرشبەرەکانی ئێران هێندە لە کەشتییە ئەمریکییەکان نزیک بوونەتەوە کە ناچاریان کردوون تەقە بکەن بۆ دوورخستنەوەیان."
لەلایەکی تریشەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەر سێ تێکشکێنەری (USS Truxtun)، (USS Mason) و (USS Rafael Peralta) لە ڕێگەی مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمی بچووکەوە هێرشیان کراوەتە سەر.


