نێودەوڵەتی – INA
ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاویکردەوە کە سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە ناوچەی گەرووی هورمز ئەنجامداوە.
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاندووە: "سوپای ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە چەند گورزێکی وەشاندووە کە ئامانجە ئێرانییەکانی لە ناوچەی گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم هێرشانە بە واتای دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران نایەت."
