بەغدا - INA

دەستەی دەروازە سنوورییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند بە قاچاخهێنانی (٢٤) ئۆتۆمبێلی "خوار مۆدێل"یان لە هەردوو دەروازەی باکوور و ناوەندی بەندەری ئوم قەسر پوچەڵ کردووەتەوە.

عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ناوەندی بەندەری ئوم قەسر، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ئوم قەسر، توانی دەست بگرێت بەسەر پێنج کانتێنەردا کە (٢٠) ئۆتۆمبێلی 'خوار مۆدێلیان' تێدابوو کە هاوردەکردنیان ڕێپێدراو نییە.

قەیسی وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری باکوور، توانی کانتێنەرێک بگرێت کە (٤) ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی تێدابوو، کە هەموو ئۆتۆمبێلەکان بۆ قاچاخکردن ئامادەکرابوون.

ئاماژەی بەوەش کرد: "کۆنووسی فەرمیی دەستبەسەرداگرتن ڕێکخراوە، و ئۆتۆمبێلەکان ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە گونجاوەکان