بەغدا - INA
دەستەی گشتیی خانەنشینی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ خانەنشینانی ئەم مانگە ڕاگەیاند.
حوسام عەبدولسەتار، بریکاری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی پلانی دەستەکە بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە توێژی خانەنشینان، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگی ئایاری ئێستادا خانەنشین بوون تەواو کرا و ڕەوانەی بانکەکان کرا.
ئاماژەی بەوەش کرد کە پاداشتەکە هەردوو کەرتی شارستانی و سەربازی دەگرێتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن گەیشتووەتە ٨٧٨١ کەس.
داواشی لەو خانەنشینانە کرد کە نامەی دەقییان (SMS) بۆ دێت، سەردانی بنکەکانی وەرگرتن بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان
