بەدواداچوون - INA

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لەو هەواڵانە کرد کە باس لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان واشنتن و تاران دەکەن.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان واشنتن و تاراندا هەیە، بەڵام ئێمە وەک نێوەندگیر، متمانەی هەردوولا لەدەست نادەین بە ئاشکراکردنی وردەکارییەکان، هاوکات پێشوازیی خۆی لەو هەواڵانە دەربڕی.

ئاماژەی بەوەش کرد: شوێنی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە لە نێوان هەردوولادا نازانین، بەڵام بۆ ئێمە جێگەی شانازی دەبێت ئەگەر لە ئیسلام ئاباد بێت.

لەلایەکی دیکەوە، تاهیر ئەندەرابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕوونی کردەوە: هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ زانینی ئەوەی لایەنەکان تا چەند لە واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە نزیک یان دوورن، بەڵام ئێمە گەشبینین