بەغداد - INA

وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: لە سەرەتای جێبەجێکردنی هەژماری یەکگرتووی خەزێنەوە، زیاتر لە ٣ تریلیۆن دینار و ٣٣٣ ملیۆن دۆلار بۆ هەژماری خەزێنەی گشتی گەڕێنراوەتەوە.

لە ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی ژمێریاریدا لە وەزارەتی دارایی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیویەتی، هاتووە: "ژمارەی ئەو هەژمارە بانکییە سفریانەی کە بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران داخران (٣٧٤٣) هەژمار بووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە: "کۆی ئەو بڕە پارانەی وەرگیراونەتەوە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٢٣٥٨١ی ساڵی ٢٠٢٣) لەسەر ئەو هەژمارە بێجووڵانەی کە زیاتر لە ٥ ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە، ١٥٩ ملیار و ٥٦٠ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار و ٣٢٥ دینار بووە، هەروەها ١٣٣ ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ١٨٠ دۆلاریش وەرگیراوەتەوە."

ڕاپۆرتەکە دەڵێت: "ئەو بڕە پارانەی لە هەژمارە سستەکانی خەزێنەی گشتی وەرگیراونەتەوە ٢٦ ملیار و ٣٤٨ ملیۆن و ٩٠ هەزار و ١٧ دینار و بە دۆلار ١٩٨ ملیۆن و ٣٠٤ هەزار و ٣١٢ دۆلار بووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ڕاسپاردە تایبەتەکان بە هەژمارە بێجووڵەکانی سەر بە فەرمانگەکانی وەزارەتی دارایی تەواو کراون و کۆی گشتی ئەوەی بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاوەتەوە گەیشتووەتە (١٤٩,٢٢٠,٧٢٥,٩٦٠) دینار."

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوون کراوەتەوە: کە "کۆی گشتی ئەوەی وەرگیراوەتەوە لە پاشماوەی هەژماری یەکگرتووی خەزێنە بۆ مووچەی ساڵی ٢٠٢٤، کە مانگانە ڕادەکێشرێت، بڕێکی زۆر بووە و گەیشتووەتە ٧٢٦,٩٩٠,٩٢٧,٨٦٤ دینار و بە دۆلار ٤٥٨,٩٢٨ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی تری تایبەت بە پاشماوەی مووچەی ساڵی ٢٠٢٥ تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە ٢٩٩,٦٠١,٢٧٥,٤٤٤ دینار و بە دۆلار ٤٩٥,٧٩٠ دۆلار بووە."

ئاماژەی بەوەش کردووە: کە "بەهۆی چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی لە ٣١/١٢/٢٠٢٣، ئاراستەی بانکەکان کراوە بۆ ڕاکێشانی پاشماوەی خەرجییە کارگێڕییەکان، و کۆی گشتی ئەو بڕە پارانەی ڕاکێشراون بەپێی هەژماری یەکگرتووی خەزێنە بڕێکی زۆر بووە بە دینار."

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە: کە "بانکەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ دەستیان کردووە بە ڕاکێشانی پارە لە هەژمارە (کۆنەکانی) خەرجی کارگێڕی لەناو هەژماری یەکگرتووی خەزێنەدا، کە بڕەکەی گەیشتووەتە ٢٩٣,٨١٩,٢٦٥,٨٦٠ دینار."

لە چوارچێوەی ڕێکخستنی کارەکاندا، دوای کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی لە ٣١/١٢/٢٠٢٥، نەختینەی هەژمارە کارگێڕییەکان ڕاکێشراوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی میکانیزمی پێشوو بۆ دڵنیابوون لە وردی هاوتاکردنی نێوان ڕاپۆرتە بانکییەکان و تۆمارە ناوەندییەکان.

ڕاپۆرتەکە جەختیکردەوە: "کۆی گشتی ئەوەی بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاوەتەوە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٢٤٩١٣)ی ساڵی ٢٠٢٤، کە پەیوەندی بە هەژمارە ناوەندییە بێجووڵەکانەوە هەبووە بۆ زیاتر لە پێنج ساڵ، گەیشتووەتە ٣٤,٠٧١,٠٢٣,١٣٠ دینار و بە دۆلار ٩,٤٨١ دۆلار بووە."

لە هەمان چوارچێوەدا، ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردەوە: "جێبەجێکردنی بڕگەی تایبەت بە گواستنەوەی هاوسەنگی هەژمارە بانکییەکانی ئەو لایەنانەی کە بە شێوەی ناوەندی بودجەیان بۆ دابین دەکرێت و پێنج ساڵیان بەسەردا تێپەڕ نەبووە، هەژمارێک لە بانک بە ناوی وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی ژمێریاری کراوەتەوە، و ڕێکارە پێویستەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکان تەواو کراون،" ئاماژەی بەوەشکرد: "ژمارەی هەژمارەکان ١٢١ هەژمارە و بڕی ٤٨,٩٥٨,٦٧٧,٥٩١,٤٩٦ دینار و بە دۆلار ١,٦٤٤,٩٧٧ دۆلاری تێدایە."

هەروەها ئاماژە بە "بەردەوامی کارەکان بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی یەکگرتووی خەزێنە کرا، لەگەڵ گرتنەبەری هەنگاوی پێشکەوتوو بۆ چارەسەرکردنی هەژمارە بێجووڵەکان، و ناردنی داتا وردبینیکراوەکان بۆ لایەنە باڵاکان بۆ بڕیاردان لەسەریان."

ڕاپۆرتەکە باسی لەوەشکرد: "بۆ مەبەستی کۆنترۆڵکردن و چاودێری هەژمارە بانکییەکان لە یەکەکاندا، لە ٣٠/١٠/٢٠٢٤ و ٢٣/١٢/٢٠٢٤ گشتاندن کراوە بۆ دامەزراندنی 'شعبەی هەژماری یەکگرتووی خەزێنە' لە بەشی دارایی هەموو وەزارەت و پارێزگاکان بۆ دروستکردنی بنکەیەکی زانیاری (داتابەیس) بۆ هەژمارە بانکییەکانیان."

سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی جووڵەی پارە، پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی لە نێوان بانکە حکومییەکان و ئەم پۆلە دروستکراوە کە بە چوار قۆناغ کار دەکات، قۆناغی یەکەم: هەژمارەکانی خەزێنەی یەکگرتوو (مووچە و خەرجی کارگێڕی). قۆناغی دووەم: بەرزکردنەوەی هەژمارە حکومییە (جارییەکان) بۆ سەر پلاتفۆرمەکە. قۆناغی سێیەم: یەکخستنی پلاتفۆرمەکان و بەکارهێنانی میکانیزمی مۆدێرن. قۆناغی چوارەم: پەرەپێدانی بەردەوام و زیادکردنی هەر میکانیزمێکی نوێ.

لە کۆتاییدا ڕاپۆرتەکە جەختی کردەوە کە "کۆی گشتی ئەوەی گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی لە سەرەتای جێبەجێکردنی هەژماری یەکگرتووی خەزێنەوە تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بریتییە لە (٣,٦٨٣,٨٦٩,٧١٣,٣٠٣) دینار (سێ تریلیۆن و شەشسەدد و هەشتا و سێ ملیار و هەشتسەدد و شەست و نۆ ملیۆن و حەوتسەدد و سێزدە هەزار و سێسەدد و سێ دینار) و (٣٣٣,١٣٤,٦٩١) دۆلار، هەروەها ژمارەی ئەو هەژمارە بانکییانەی کراونەتە سفر و هەڵوەشێنراونەتەوە گەیشتووەتە (٣٧٤٣) هەژمار."