بەدواداچوون- INA
ئاژانسی هەواڵی لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری قەراغی باشووری بەیروت بیستراوە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی (ئیسرائیل) هێرشێکیان کردە سەر دەوروبەری ناوچەی (حارە حریك)، لە نزیک وێستگەی عەلامە."
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمە بووەتە هۆی بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز،" و ئاشکراشیکرد: "فڕۆکە جەنگییە دوژمنکارەکان لە بەرزاییەکی زۆر نزمدا بەسەر دەشتی بیقاع-دا سووڕاونەتەوە."
هەروەها بڵاویکردەوە: "فڕۆكەیەكی جەنگی بە ٣ مووشەک شوقەیەکی نیشتەجێبوونی لە قەراغی باشووری بەیروت، و بەتایبەتی لە دەوروبەری حارە حریك کردووەتە ئامانج."


