بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، کوژرانی سێ تیرۆریست و تێکدانی دوو حەشارگەی بە دوو هێرشی ئاسمانی لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "لە بەردەوامی ڕێبازەکەمان بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆر و تێکشکاندنی مۆڵگەکانیان، و لەسەر بنەمای زانیاری وردی ئازایانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی سێ ڕۆژەی شانەی بەئامانجگرتنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەندامە قارەمانەکانمان لە کاتژمێر ١٥:٥٠ی ئەمڕۆدا، دوو هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوویان لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک - زنجیرە چیاکانی حەمرین ئەنجامدا."
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: کە "ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی لەناوبردن و تێکدانی دوو حەشارگە کە تیرۆریستان بۆ خۆشاردنەوە و دابینکردنی پێداویستی بەکاریان دەهێنا، هەروەها کوژرانی (٣) تیرۆریست کە لە ناویدا بوون."
هەروەها هاتووە: "هێزە ئەمنییەکانمان بە هەموو بەشەكانەوە بە پشتبەستن بە هەوڵێکی هەواڵگری ئاست بەرز بەردەوامن لە پاککردنەوەی بست بە بستی خاکی نیشتمان لە گڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان."

