بەدواداچوون – INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: ئۆپراسیۆنی"تووڕەیی داستان ئاسا" کۆتایی دێت و گەرووی هورمز بۆ هەمووان دەکرێتەوە بە ئێرانیشەوە، ئەگەر تاران ڕەزامەند بێت لەسەر ئەوەی پێی گەیشتووین.
ترامپ ڕایگەیاند: "ئەگەر تاران ڕەزامەند بێت لەسەر ئەوەی لە ڕێککەوتنەکەدا پێی گەیشتووین، ئەوا ئۆپراسیۆنی تووڕەیی داستان ئاسا کۆتایی دێت و گەرووی هورمز بۆ هەمووان دەکرێتەوە بە ئێرانیشەوە،" ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر ئێران ڕەزامەند نەبێت، ئەوا بۆردومانەکە بە ئاستێکی زۆر باڵاتر دەست پێ دەکات."
وتیشی: "ئەگەر ئێران ڕەزامەند بێت لەسەر ئەوەی گەیشتووینەتە سەری، ئەوا ئۆپراسیۆنی تووڕەیی داستان ئاسا کۆتایی پێ هاتووە."


