بەغداد – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ وەفدی لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمان جەختیکردەوە، لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی ئابووری.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی لە وەفدی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان کرد، کە پیرۆزباییان لێکرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار،" ئاماژەی بەوەشکرد: "لە میانی دیدارەکەدا باس لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی واقیعی وەبەرهێنان لە وڵاتدا کرا."

بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، لەسەر "گرنگیی پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی ئابووری و ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان،" ئاماژەی بە "پێویستی لابردنی ئەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی وەبەرهێنەران دەبنەوە، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت."

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، سەرۆک کۆمار تەئكیدیکردەوە لەسەر "گرنگیی پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە هەڵبژاردنی کابینەیەکی وەزاریی بەتوانا کە پشت بە پێوەرەکانی دەسپاکی و ئەزموون و سەربەخۆیی ببەستێت، بە شێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی هاووڵاتییان بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بگونجێت."