بەدواداچوون – INA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختیکردەوە: کە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، هاوتا چینییەکەی لە جدییەتی تاران لە دیپلۆماسی و ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژییەکان ئاگادار کردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "عێراقچی، هاوتا چینییەکەی لە دوایین پێشهاتەکانی ڕێڕەوی دیپلۆماسی و هەوڵ و دەسپێشخەرییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ئاگادار کردەوە."
وتیشی: "عێراقچی بە هاوتا چینییەکەی ڕاگەیاندووە کە تاران لە دیپلۆماسیدا جدییە و ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەش."