نێودەوڵەتی – INA
بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێرانی، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی موشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) دژی ئیمارات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەت کردەوە.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیاوە بڵاوی کردەوە: "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هیچ جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی موشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان دژی ئیمارات ئەنجام نەداوە."
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر هەر هەنگاوێک لە خاکی ئیماراتەوە دژی ئێران بگیرێتە بەر، ئەوا وەڵاممان توند و پەشیمانکەرەوە دەبێت."