نێودەوڵەتی – INA

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە پڕۆژەی ئازادی تازە دەستی پێکردووە و کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئارام بەناو گەرووی هورمزدا لەخۆ دەگرێت.

تیم هۆکێنز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پڕۆژەی ئازادی تازە دەستی پێکردووە و کردنەوەی ڕێڕەوێکی ئارام و دابینکردنی چەترێکی تەناهی دەگرێتەوە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "پشتگیریی خۆمان بۆ پڕۆژەی ئازادی ڕاگەیاندووە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیەندراوە."

ڕوونیشیکردەوە کە "ئامانج لە پڕۆژەی ئازادی، پاڵپشتیکردنی ئابووریی ناوچەکە و جیهانە، و ئەرکەکانی پڕۆژەکەش بەرگرییانە و دیاریکراو و کاتین،" ئاماژەی بەوەش دا کە "ڕێڕەوێکی ئارام لە گەرووی هورمزدا هەیە کە واشنتۆن دابینی کردووە و چەترێکی تەناهی بەسەردا کێشاوە."

وتەبێژەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "کاردانەوەی ئەرێنی لەلایەن خاوەن کەشتییەکان و کۆمپانیاکانی دڵنیایی (تەمین) سەبارەت بە پڕۆژەی ئازادی هەیە،" و ئەوەشی خستەڕوو کە "پڕۆژەی ئازادی سەرجەم ئەو کەشتییە بازرگانییانە دەگرێتەوە کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن،" هاوکات ڕوونیکردەوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان لەپێناو جیهاندا سەرکردایەتی پڕۆژەی ئازادی دەکات بۆ ئەوەی ڕێگە بە کەشتییە بازرگانییەکان بدرێت تێپەڕ بن."

لە کۆتاییدا وتی: "هەوڵ دەدەین بۆ پاراستن و بەرگری کردن لە ڕێڕەوێکی ئارام لە گەرووی هورمز، و فەرماندەکانمان لە ناوچەکەدا هەموو دەسەڵاتێکیان هەیە بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان."