یاریگا – بەشێوەیەکی فەرمی سزای راگیرانی هاندەرانی نەورۆز هەڵوەشایەوە و هاندەران دەتوانن لە ئانفیڵدەکەی کوردستان ئامادەبن. لیژنەی تێهەڵچوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند پێداچوونەوەیان بۆ تانەکەی یانەی نەورۆز کردووە و تانەکە قبووڵکراوە، سزای راگیرانی هاندەرانی نەورۆز بۆ یەک یاریی هەڵدەوەشێتەوە و ئەمڕۆ هاندەرانی نەورۆز دەتوانن لە یارییەکەی شوڕتە لە یاریگا ئامادەبن. ئەم بڕیارەش …