بەغدا- INA
سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) لە بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە عرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد."
هەر لەراگەیندراوەكەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە بارودۆخی ناوچەکەدا کرا و جەخت لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و کارکردن بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و ئاشتیی نێودەوڵەتی کرایەوە."
سەرۆک کۆمار لە میانی دیدارەکەدا جەختی کردەوە لە "پەرۆشیی عێراق بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات."
لای خۆیەوە، باڵیۆزی بەریتانیا دووپاتی کردەوە "هەڵوێستی وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی عێراق بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری،" ئاماژەی بە "گرنگیی ئەو ڕۆڵە تەوەرییە کرد کە عێراق دەیگێڕێت لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا."



