بەغدا – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە پێویستیی جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لە وادە دیاریکراوەکانی خۆیاندا کردەوە.
ئەمە لە کاتی پێشوازیکردنی دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بوو لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند دۆسیە و بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتی وڵات کرا و جەخت کرایەوە سەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتەکان و دامەزراوە دەستوورییەکان، بەجۆرێک کە پاڵپشتی لە سەقامگیریی سیاسی و دامەزراوەیی لە عێراق بکات.
هەروەها هەردوولا باسیان لە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت کرد و جەختیان لە پێویستیی جێبەجێکردنی شایستە دەستوورییەکان لە وادە دیاریکراوەکانی خۆیاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەکاندا بگونجێت و بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بەدیبهێنێت.
