نێودەوڵەتی – INA

حکومەتی پاکستان، ئەمڕۆ سێشەممە، داوای پابەندبوون بە ئاگربەست و ڕەخساندنی دەرفەتی دیپلۆماسی بۆ گفتوگۆی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێرانی کرد.

سەرۆکوەزیرانی پاکستان، محەمەد شەهباز شەریف ڕایگەیاند: "پێویستە پابەندبوون بە ئاگربەستەوە هەبێت بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە دیپلۆماسییەی کە پێویستە بۆ گفتوگۆی نێوان واشنتن و تاران."