هه‌ولێر - INA

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر دەوڵەتی ئیماراتیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە هێرشەکان کردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر دەوڵەتی ئیماراتیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە هێرشەکان کردەوە.