بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، هۆشدارییەکی ئاسمانی تایبەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی هەور و بروسکە و توندەباوە دەرکرد.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "بەشی پێشبینی کەشوهەوای تایبەت بە فڕۆکەوانی مەدەنی بۆ کایەی ئاسمانی عێراق (ژمارە K1)، هۆشدارییەکی ئاسمانی سەبارەت بە بوونی هەور و توندەبا و بروسکە دەرکردووە کە کاریگەرییان لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان دەبێت؛ هۆشدارییەکە لە کاتژمێر ١١:٣٥ی شەو دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر ٣:٣٥ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ."