نێودەوڵەتی – INA
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە ڕووداوەکانی گەرووی هورمز ئەوە نیشان دەدەن کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ قەیرانێکی سیاسی بوونی نییە.
عەراقچی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ڕووداوەکانی هورمز ئەوە دوپات دەکەنەوە کە چارەسەری سەربازی بۆ قەیرانی سیاسی نییە، لە کاتێکدا گفتوگۆکان بەهۆی هەوڵە بنیاتنەرەکانی پاکستانەوە بەرەوپێشچوون بەدەست دەهێنن؛ پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وریا بێت لەوەی دووبارە لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە کێش نەکرێتە ناو زۆنگاوەکەوە، هەروەها پێویستە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانیش (ئیمارات) وریا بن."
هەروەها وتیشی: "پڕۆژەی ئازادی، پڕۆژەیەکە گەیشتووەتە بنبەست."



