بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند کە زۆربەی ئەو درۆن و مووشەکە ئێرانییانەی کە ئاراستەی ئیمارات کرابوون، خراونەتە خوارەوە.

تۆڕی (ABC) لە زاری ترامپەوە بڵاوی کردەوە: "زۆربەی ئەو درۆن و مووشەکە ئێرانییانەی ئاراستەی ئیمارات کرابوون، لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەکانەوە خراونەتە خوارەوە."

گوتیشی: "هیچ یاوەرییەکی دەریایی بۆ کەشتییە کۆرییە باشوورییەکە نەبووە کاتێک ڕووبەڕووی تەقەکردن بووەوە."