بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەکەی کە سازی کردبوو، بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیاندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای هاتووچۆ ژمارە (8)ی ساڵی 2019 کۆتایی پێهێنا، هەروەها ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی فریاگوزار و ڕزگارکەری خۆبەخش تەواو کرد."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەنجومەنی نوێنەران هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای پاراستن لە زیانەکانی توتن کۆتایی پێهێنا، لەگەڵ تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای کۆمەڵە زانستییەکان."
ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەکەی بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەڵگرت."