یاریگا – نێیمار دا سیلڤا، دووبارە دەگەڕێتەوە نێو چەقی بایەخی میدیا جیهانییەکان؛ لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی بڕیاری کارلۆ ئانچێلۆتی دەکەن بۆ بانگهێشتکردنی بۆ مۆندیال، دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی ئەفسانەیی ئەرجەنتینی جیهانی وەرزشی هەژاندووە. گرێبەستی نێیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو کۆتایی دێت. بەگوێرەی رۆژنامەی Olé ـی ئەرجەنتینی، یانەی بۆکاجونیۆرز بە جیددی بیر …