بەغدا – INA

یەکێتیی ناوەندیی گۆڕەپان و مەیدان، وەرگرتنی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە لایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵۆمپیادی داکار پشتڕاستکردەوە، کە بڕیارە لە تشرینی دووەمی 2026 لە سەنیگال بەڕێوەبچێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدان، زەیدوون جەواد، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (الصباح) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: "یەکێتییەکە بانگهێشتنامەی تایبەت بە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکەی پێگەیشتووە"، ڕوونیشیکردەوە کە عێراق بە یەک چالاکی بەشداری دەکات و داوای لێبووردنیشی کردووە لە بەشداریکردن لە چالاکیی دووەمدا.

ئاماژەی بەوەش کرد کە "یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، حوسێن ساڵح سەبتی، نوێنەرایەتی عێراق دەکات لە پێشبڕکێی 110 مەتر بەربەست، ئەوەش دوای ئەوەی متمانەی ستافی ڕاهێنەرانی بەدەستهێنا کە هیوای زۆریان لەسەر هەڵچنیوە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی پۆزەتیڤ لە کێبڕکێکاندا".

جەواد ئەوەشی خستە ڕوو کە "چالاکیی دووەم، کە تایبەت بوو بە کچان لە چوارچێوەی سیستەمی (کۆتا)، بە فەرمی داوای لێبووردنی لێکراوە، بەهۆی بەدینەهاتنی دەستکەوتی پێویست بەپێی ئەو ڕێنماییانەی بۆ لێژنەی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی نێردرابوون".

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە "یەکێتییەکە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی حوسێن ساڵحی تەواو کردووە"، هیوایشی خواست کە بەشداریکردنەکە لە ڕووی ئاست و سوودوەرگرتنەوە سەرکەوتوو بێت و یاریزانەکە بتوانێت ناوی عێراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بەرز ڕابگرێت.