بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارینی بارانی هەورەبروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرمای کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سبەی سێشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی کەم لە شوێنی جیاجیای ناوچەی باکوور، لە ناوچەی باشووریش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەی باکووریش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی پێشوو."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیە دەبن: دهۆک 22، سلێمانی 23، هەولێر 24، نەینەوا 26، ئەنبار 27، بەغدا و دیالە 28، کەرکووک و کەربەلای پیرۆز و سەڵاحەدین 29، نەجەفی ئەشرەف و بابیل 30، واست 31، دیوانییە 32، موسەنا 34، میسان 35، زیقار 36، بەسرا 37."

ئاماژەی بەوەشکردووە: "ڕۆژی چوارشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، لە ناوچەی باکووریش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەبارانی هەورەبروسکە لە شوێنی جیاجیا، پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور جێگیر دەبن و لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزن."

ئاماژەی بەوەش کردووە: "دۆخی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی ناوەڕاستیش وەک خۆیان دەمێننەوە."

هەروەها ڕوونی کردووەتەوە: "کەشی ڕۆژی هەینی بە گشتی لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە، لە کاتێکدا لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزن."