بەغدا – INA
سبەی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ،سەردانێکی فەرمی بۆ بەغدا ئەنجام دەدات.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سبەی دووشەممە ڕوو لە بەغدا دەکات و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجام بدات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد کە تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و تاوتێکردنی ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەی کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکاندا ئەنجامی داون.


