بەغداد- INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕایگەیاند کە وڵات دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی وەرزی کە دەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، و ناوەڕاست و باکووری ڕۆژئاوا.
دەستەی کەشناسی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: نزمەپاڵەپەستۆیەک لە لێواری کارکردنە سەر کەشوهەوای وڵاتدایە، کە بایەکی وشک و چالاکی لەگەڵدایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و دروستبوونی گەردەلوول.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە: شەپۆلەکانی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات دەستیان پێکردووە، بەتایبەت لە شاری ڕوتبە، و کە تێیدا مەودای بینین بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و لە هەندێک شوێنیشدا نەماوە، هەروەک پێشبینیش دەکات کاریگەریی ئەم تۆز و خۆڵە لە کاتەکانی شەودا وردە وردە درێژبێتەوە بۆ شارەکانی ناوچەی ناوەڕاست و بەشێک لە باکووری ڕۆژئاوا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە شکردووە: بۆ سبەینێ دووشەممە، کاریگەری تۆزەکە بەردەوام دەبێت و زۆربەی ناوچەکانی وڵات دەگرێتەوە، بەڵام بەراورد بە ناوچەکانی ڕۆژئاوا کەمتر دەبێت.
دەستەی کەشناسی داوای لە شۆفێرانی ڕێگا دەرەکییەکان کرد کە وریابن بەهۆی کەمیی مەودای بینین،هەروەک ئامۆژگاری ئەو کەسانەی کرد کە نەخۆشی هەستیاری (حەساسییە) و تەنگەنەفەسییان (ڕەبۆ) هەیە، تا دەکرێت خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تۆز و خۆڵ بپارێزن.

