بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار ،جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هەوڵەکان کردەوە بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و رووبەڕووبونەوەئ گەندەڵی و چەسپاندنی شەفافیەت لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار ،پێشوازی لە "محەمەد عەلی لامی"سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کرد، کە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار، پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی چڕکردنەوەی کارەکان بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی شەفافیەت لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، هەروەها سنووردانان بۆ بەفیڕۆدانی دارایی و پەرەپێدانی سیستمەکانی چاودێری دارایی و کارگێڕی، و بەشداریکردن لە گێڕانەوەی ئەو پارە گشتییانەی کە بۆ دەرەوەی وڵات قاچاخ کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.