بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی،وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە تیایدا پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەبارانی سووک بۆ مامناوەند کە هەندێکجار هەورەبرووسکەی لە ناوچەکانی باکوور لەگەڵ دەبێت، هەروەها نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی باشوور دەبێت،و با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و بە خێراییەکی مامناوەند چالاک دەبێت بۆ (30-40) کم/س کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە بەشەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەوە،و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرانسەری وڵات دادەبەزن، مەودای بینین لە کاتی باراندا دەبێتە (5-7) کم و لە کاتی تۆزوخۆڵیشدا دەبێتە (2-4) کم.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی دووشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: لە دهۆک 22،و هەولێر 23،و سلێمانی 25،و نەینەوا 27،و کەرکووک و ئەنبار 28،و سەڵاحەدین 30،و بەغداد و دیالە و کەربەلای پیرۆز 32،و بابل 33،و نەجەفی ئەشرەف 34،و زیقار 35،و واست و دیوانییە 36،و موسەنا 37،و میسان 39،و بەسرە 41 پلەی گەرمی دەبێت.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە سەرانسەری وڵاتدا ، و با بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و بە خێراییەکی مامناوەند دەبێت و لە ڕۆژدا چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی تۆزوخۆڵێکی ناوخۆیی سووک،و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵات دادەبەزن،و مەودای بینین لە کاتی تۆزوخۆڵدا دەبێتە (4-6) کم.
ئاماژەی بەوەشکرد : بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەباران لە ناوچەکانی باکوور،بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور،هەروەها پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور نزیک دەبنەوە لە پلەکانی رۆژی پێشوو، مەودای بینین لە کاتی باراندا دەبێتە (6-8) کم.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە : ئاسمان بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ساماڵ دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە سەرانسەری وڵات،و پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵاتدا نزیک دەبنەوە لە پلەکانی ڕۆژی پێشوو.


