بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار و هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان جەختیان لە گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و هەڵبژاردنی كەسانی لێهاتوو كردەوە كە توانای جێبەجێكردنی ئەركەكانیان هەبێت بەپێی مەرجەكانی قۆناغی ئێستا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی پەرلەمان هەیبەت حەلبوسی و چەند ئەندامێكی پەرلەمان كرد، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماریان لێكرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانییەكانی و خزمەتكردنی وڵات.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە هاوكات سەرۆكی كوتلەی پەرلەمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەریم كەمال ئاغا و چەند ئەندامێكی دیكەی كوتلەكە ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ كرا، بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن كردووەتەوە بۆ دڵنیابوون لە دەركردنی ئەو یاسایانەی كە پاڵپشتی چاكسازی دەكەن، بە شێوەیەكی كاریگەر چارەسەری پێداویستییەكانی هاووڵاتیان دەكەن، و بەشداری دەكەن لە چەسپاندنی سەقامگیری و بەرزكردنەوەی متمانە بە دامەزراوەكان. هەروەها تیشكی خستە سەر چاودێری و ڕۆڵی یاسایی گرنگی ئەنجومەنی نوێنەران لە پاڵپشتیكردنی بەرنامەكانی حكومەت و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە : جەخت لەسەر گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی كابینەی نوێ و هەڵبژاردنی كەسانی لێهاتوو كراوەتەوە كە توانای جێبەجێكردنی ئەركەكانیان هەبێت بەپێی پێداویستییەكانی قۆناغی ئێستا.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی پشتیوانیكردن لە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و توانای جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی بۆ جێبەجێكردنی خواستەكانی هاوڵاتیان و بەهێزكردنی پێشكەوتنی میللەت لە گەشەپێدان و چاكسازیدا كردەوە.