بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانتار عوسمان شەیبانی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دووپاتی كردەوە كە بانگهێشتكردنی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ سەردانی واشنتۆن، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی ناردنی دۆلار، ڕەنگدانەوەی هەنگاوی كردارییە بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە و بەرزكردنەوەی سەقامگیری دارایی و متمانە بە ئابووریی نیشتمانی.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و شەیبانی ڕایگەیاندووە : دەستنیشانكردنی عەلی زەیدی وەك سەرۆك وەزیران نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگە لە ڕێبازی پتەوكردنی سەقامگیری سیاسی، هەروەها كۆدەنگی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و پێشوازییەكی بەرفراوان بەدوای خۆیدا هێناوە، كە ڕەنگدانەوەی پشتیوانی ڕوون و ئاشكرایە بۆ ئەم قۆناغە.

ئاماژەی بەوەشكرد : بانگهێشتكردنی زەیدی بۆ سەردانی واشنتۆن، هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنەوەی ناردنی دۆلار، ڕەنگدانەوەی هەنگاوە كردارییەكانە بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق لەڕووی ئابوورییەوە و بەرزكردنەوەی سەقامگیری دارایی و متمانە بە ئابووریی نیشتمانی، هەروەها چەسپاندنی پێگەی عێراق و بڕیاردانی سیاسی لە ناوچەكەدا.

ووتیشی : بەهێزكردنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەولەویەتێكی بنەڕەتییە، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ناوچەییەكان، لە پێش هەموویانەوە پرسی ئاو لەگەڵ توركیا، بە شێوەیەك كە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان مسۆگەر بكات و هاوسەنگی و سەقامگیری بەردەوام بەدەستبهێنێت.