یاریگا – داهاتووی بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، هێشتا نادیارە و روون نییە وەرزی داهاتوو لە کام یانە دەگیرسێتەوە. رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە کاتێکدا سیلڤا تەنیا خەونی ئەوەیە درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت، بەڵام بێدەنگی و دواکەوتنی کارگێڕی یانە کاتالوونییەکە، دەرگای بۆ رکابەرێکی چاوەڕواننەکراو کردووەتەوە. سیلڤا دوایین رۆژەکانی لە مانچێستەر بەسەردەبات و دەیەوێت بە زووترین کات چارەنووسی …