بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند كە ئێران بە شێوەیەكی كاریگەر دەستی كردووە بە كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خۆی و ئاماژەی بەوە كرد كە وڵاتەكە ئەزموونی لە داخستنی بیرە نەوتییەكان بەدەستهێناوە.
ئاژانسەكە لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانەوە ڕایگەیاندووە : كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان هەنگاوێكی چالاكانە بۆ دووركەوتنەوە لە گەیشتن بە سنووری توانای عەمباركردن، ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێستاوە دەستیپێكردووە.
ئەو بەرپرسە ووتیشی : ئێران ئەزمونی بەدەستهێناوە لە داخستنی بیرە نەوتییەكان بۆ ماوەیەكی كاتی بەبێ ئەوەی زیانی هەمیشەیی لێبكەوێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئێران ئەزمونی پێویستی هەیە و ئێمە نیگەران نین.
ئەو بەرپرسە بەردەوام بوو و ڕایگەیاند : هەوڵە بەردەوامەكانی پەمپكردنی نەوت تەنها بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەتوانێت بەردەوام بێت.
ڕوونیكردەوە : كە پرسەكە بۆ ئێمە توانای بەرگەگرتنی ئازارە ئابوورییەكانە بۆ ماوەیەكی درێژتر لە واشنتۆن.



